ئا: سه‌روه‌ت عه‌بدوڵا
كوێستان جه‌لال، یه‌كێكه له‌و ژنانه‌ی كه
پیاوه‌كه‌ی له‌سه‌رده‌می ده‌ستگیرانداریدا زۆر خۆشی ویستووه، "ئه‌و
پیاوه‌ی ئێستا هاوسه‌ری منه بڕوام وایه له‌باشترین پیاوه‌كان بووه
له‌سه‌رده‌می ده‌ستگیرانداریدا، هێنده باش‌و خۆشگوفتاربوو كه ده‌توت
باشترین پیاوه، به‌ڵام له‌ئێستادا به‌شێوه‌یه‌ك گۆڕاوه خۆشم بڕواناكه‌م
ئه‌وه ئه‌و بێت"، به بڕوای ئه‌و، ئه‌مه سیفاتی هه‌موو پیاوێكه‌و
كه‌سیان له‌وه‌ی دیكه‌یان جیاوازتر نییه.
بابه‌تی دروستبوونی گۆڕان‌و جیاوازی
ره‌فتار‌و هه‌ڵسوكه‌وتی پیاوان له‌قۆناغی ده‌ستگیرانداری‌و
گواستنه‌وه‌دا یه‌كێكه له‌و باسانه‌ی بووه‌ته جێگه‌ی قسه له‌سه‌ركردن
له‌لای زۆرێك له‌كچان، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی هێشتا نه‌چونه‌ته قۆناغی
هاوسه‌رگیری یان خۆشه‌ویستی كه‌سێكه‌وه.
پیاوان به‌گشتی له‌قۆناغی ده‌ستگیرانداریدا
به جۆرێك ره‌فتار ده‌كه‌ن ده‌بنه مایه‌ی سه‌رنجڕاكێشان‌و ره‌زامه‌ندی
ده‌ستگیرانه‌كانیان، به‌ڵام دوای تێپه‌ڕبوونی ئه‌م قۆناغه ورده ورده
ژنان ده‌كه‌ونه گله‌یی له‌پیاوه‌كانیان‌و كێشه‌ی گۆڕانی كردار‌و گوفتار
سه‌رهه‌ڵده‌دات‌و دووچاری بڕیاری قورسیان ده‌كاته‌وه.
سۆزیار عومه‌ریش كه هه‌مان گرفتی هه‌یه
له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌یدا ده‌ڵێت "سه‌ره‌تا ئه‌وه‌م بیستبوو كه پیاوان
دوای گواستنه‌وه گۆڕانكارییان به‌سه‌ردا دێت، بۆیه زۆر قورسبوو تا
گه‌شتمه ئه‌وه‌ی بڕیارمدا شوبكه‌م، دواتر هه‌میشه داواملێده‌كرد‌و قسه‌م
له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرد كه نه‌گۆڕێت‌و وه‌ك ئێستا خۆش قسه‌و باش بێت،
به‌ڵام به داخه‌وه دوای ماوه‌یه‌ك له‌گواستنه‌وه به جۆرێك گۆڕا جاری
واهه‌یه به هه‌فته وشه‌ی (خۆشمده‌وێیت) به زمانی‌دا نایه".
هاوار كه‌مال كه ئێستا خاوه‌نی منداڵێكه
ده‌ڵێت "به‌ڵێ به دڵنیاییه‌وه پیاوان دوای گواستنه‌وه گۆڕان به‌سه‌ر
ره‌فتار‌و كرداریاندا دێت، چونكه قۆناغی ده‌ستگیرانداری وه‌ك خه‌یاڵ
وایه‌و قسه‌و باس له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك شت ده‌كرێت كه دواتر ده‌یبینیت
وانییه". ئه‌و بڕوای وایه "ژنانی شه‌رقی" ناتوانن له‌زمانی پیاوان
تێبگه‌ن‌و توانای وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پێداویستییه‌كانیان نییه، ده‌ڵێت
"له‌قۆناغی گواستنه‌وه‌دا ژنان ئه‌وه‌نده‌ی قسه له‌سه‌ر شته مادییه‌كان
ده‌كه‌ن بوار بۆ بابه‌ته‌كانی دیكه ناهێڵنه‌وه، ده‌ی پیاویش داهات‌و
توانای دیاریكراوه بۆیه داواكاریه‌كانی ژنی پێ‌قبوڵ ناكرێت‌و
ده‌گۆڕێت".
كاژاو به‌هادین هۆكاری دروستبوونی ئه‌م
گۆڕانكارییه نه‌خوازراوانه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆئه‌وه‌ی كه له‌سه‌رده‌ی
ده‌ستگیرانداریدا ئه‌وه‌نده‌ی سۆز (عاتفه) به‌سه‌ر قسه‌و بڕیاره‌كاندا
زاڵه‌و كاری پێده‌كرێت ئه‌وه‌نده (عه‌قڵ) ئاماده‌گی نییه "بۆیه
ده‌بینین كچ داوای هه‌رچی بكات، كوڕ به‌بێ بیركردنه‌وه یان بۆیده‌كڕێت
یان په‌یمانی پێده‌دات له‌ئاینده‌دا بۆی بكڕێت، به‌ڵام دواتر كه ده‌چنه
واقیعه‌كه‌وه‌و عه‌قڵ ده‌كه‌وێته كار، ئه‌وكاته ده‌زانن ئه‌وه‌ی
باسیانكردووه ته‌نها سۆزێك بووه‌و نه‌یانویستووه دڵی یه‌كتر بشكێنن‌و
پێیان ناكرێت، ئالێره‌دایه ژنیش ده‌ڵێت پیاوه‌كه‌م گۆڕاوه". به بۆچوونی
كاژاو، له‌م باسه‌دا ژن‌و پیاو هیچكامیان گوناهبار نیین، "چونكه ژن
حه‌قی خۆیه‌تی داوای ئه‌وه بكات كه په‌یمانی پێدراوه، پیاویش حه‌قی
خۆیه‌تی نه‌یكات، چونكه ئێستا له‌واقیعه‌كه‌دایه‌و ده‌زانێت پێی
ناكرێت".
به‌ڵام (بوشرا) هۆكاری ئه‌م گۆڕانكاریه
بۆئه‌وه ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه پیاوان زیاتر هه‌ست به به‌رپرسیارێتی
ده‌كه‌ن، بۆیه ناتوانن له‌هه‌موو شتێك‌دا به گوێی ژنه‌كانیان بكه‌ن، جگه
له‌وه‌ش "هه‌ندێك له‌پیاوان له‌قۆناغی گواستنه‌وه‌دا وا هه‌ستده‌كه‌ن
ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌نده به‌ده‌م ژنه‌كانیانه‌وه بده‌ن له‌ڕه‌فتار‌و گفتاردا
زۆر نه‌رمبن ئه‌مه هۆی ئه‌وه‌ی ژنه‌كانیان زاڵ‌بن به سه‌ریاندا،
هه‌روه‌ها خه‌ڵكی پێیانده‌ڵێن "كه‌سێكی ژنانین" بۆیه ناچارده‌بن ئه‌و
زمانه شیرین‌و خۆشه‌ی یه‌كه‌مجار هه‌یانه ده‌گۆڕیت‌و نامێنێت، ئه‌مه‌ش
بۆیه له‌گواستنه‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، چونكه په‌یوه‌ندییه
كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان زیاتر ده‌بێت". ئه‌و ئه‌وه‌شی وت كه زۆرێك ره‌فتاری
پیاو له‌سه‌رده‌می ده‌ستگیرانداریدا ده‌ستكرد‌و ده‌مامكداره‌و ته‌نها بۆ
رازیكردنی ده‌ستگیرانه‌كه‌یه‌تی، هه‌رئه‌وه‌نده‌ی ده‌ستی پێی گه‌یشت
ئیتر ده‌مامكه‌كه‌ی لاده‌چێت‌و حه‌قیقه‌تی خۆی ده‌رده‌خات.
به بۆچوونی خه‌بات فاتیح، هۆكاری گۆڕینی
ره‌فتاری پیاوان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نه‌بوونی تێگه‌یشتن له‌زمانی
یه‌كتری "چونكه هه‌ندێك له‌ژنان له‌جیاتی ئه‌وه‌ی هه‌موو رۆژێك
كراسێكی بۆ به‌ریت به دیاری، ته‌نها رۆژی یه‌كجار پێی بڵێت
خۆشمده‌وێیت له‌سه‌د كراس خۆشتره له‌لای، به‌ڵام هه‌ندێك له‌ژنان
له‌به‌یانی تا ئێواره بڵێ خۆشمده‌وێیت ئه‌وه‌نده‌ی كڕینی گوڵێكی بچوك
خۆش نییه له‌لای، بۆیه كاتێك زمان‌و سروشتی ژنه‌كه‌ی نه‌ناسێت،
ئاساییه به‌و جۆره‌نه‌بێت كه ژنه‌كه‌ی حه‌زده‌كات، ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تای
گۆڕانی ره‌فتاره‌كانه‌و مه‌رجیش نییه هه‌ر له‌قۆناغی گواستنه‌وه‌دا
بێت، به‌ڵكو له‌ده‌ستگیرانداریشدا روویداوه".
یاسین عومه‌ر كه یاریده‌ده‌ری توێژه‌ره له‌زانكۆی سلێمانی، پێیوایه گۆڕانی رفتاری پیاو له‌به‌ر سێ هۆكاره:
یه‌كه‌م: مافی موڵكدارییه‌تی كه پیاو وه‌ك
موڵك‌و شمه‌ك ته‌ماشای ژنه‌كه‌ی ده‌كات. دووه‌م: رۆتینیات‌و ئه‌وه‌ی
به‌رده‌وام شته‌كان دووباره ده‌بنه‌وه، واته ئه‌و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ
كه‌سێكدایه‌و هه‌میشه له‌به‌رچاویه‌تی، له‌ولاشه‌وه ده‌بینێت شته‌كانی
ده‌وروبه‌ری ده‌گۆڕێن، بۆیه حه‌زده‌كات ئه‌ویش بگۆڕێت. سێیه‌م: مرۆڤ
له‌سروشتیی خۆیدا مه‌خلوقێكه ده‌یه‌وێت شته‌كان بگۆڕێت‌و تامی سنوره
ناباوه‌كان بكات، جگه له‌وه‌ش پیاو هه‌میشه ده‌یه‌وێت كه‌شفی شته
نهێنییه‌كان بكات، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌و نهێنییه‌ی بۆ كه‌شف بوو، كه‌م
كه‌م لێی دورده‌كه‌وێته‌وه، بۆیه له‌سه‌رده‌می ده‌ستگیرانداریدا زۆر شت
له‌لای نهێنییه‌و ئه‌و كاته‌ی ده‌یگوازێته‌وه ئه‌و نهێنیانه‌ی بۆ
كه‌شف ده‌بێت، ئیتر ورده ورده ره‌فتاریشی ده‌ست به گۆڕان ده‌كات.
به بۆچوونی یاسین، زۆر قورسه ئێمه بتوانین به‌بێ
توێژینه‌وه قسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌بكه‌ین كه كام له‌م دوو كائینه به‌رپرسی
یه‌كه‌من له‌م گۆڕانه‌دا، چونكه تا ئێستا داتایه‌كی وامان
له‌به‌رده‌ستدا نییه ئه‌وه روون بكاته‌وه، هه‌روه‌ك چۆن ئه‌گه‌ر
بمانه‌وێت چاره‌سه‌ری ئه‌مه بكه‌ین به هه‌مانشێوه پێویستمان به
توێژینه‌وه‌ی ورد‌و داتای ده‌قیق هه‌یه، ئه‌گه‌رنا ئه‌وه‌ی وه‌ك
چاره‌سه‌ر ده‌یڵێین ته‌نها تیۆرییه‌و هیچی تر، ره‌نگه ئه‌و كاته
ئه‌گه‌ر خاڵه‌كانی چاره‌سه‌ركردن له10 كه‌سدا بۆ 9 كه‌سیان شیاو نه‌بێت،
چونكه پشتی به داتا‌و زانیاری نه‌به‌ستووه‌و كه‌سه‌كان له‌یه‌ك
جیاوازن.