
ئا: ئاوێنه
له‌نێو پاسێكی كۆسته‌ر شۆفێره‌كه
به‌دیارچاوی نه‌فه‌ره‌كانه‌وه دیاربوو قسه‌ی له‌گه‌ڵ خانمێكدا ده‌كرد
كه به‌نیازه شوو به پیاوێك بكات كه ژنی هه‌یه‌و 3 منداڵیشی هه‌یه.
ئه‌و بابه‌ته بووه مایه‌ی مشت‌ومڕ له‌نێو سه‌رنشینی پاسه‌كه‌دا.
زۆرێك له‌نه‌فه‌ره‌كان واقیان وڕمابوو، ئه‌م پیاوه ئه‌و شته تایبه‌تییه به‌دیار چاوی ئه‌و خه‌ڵكه‌وه بۆ باس ده‌كات.
میهره‌بان-ی ته‌مه‌ن 45 ساڵ كه له‌دوای
شۆفێره‌كه‌وه دانیشتبوو، وتی "كاكی شۆفێر هه‌قه ئه‌و بابه‌ته دوایی
باس بكه‌ی، نه‌وه‌كو به‌دیار چاوی ئه‌و هه‌موو خه‌ڵكه‌وه، خۆشیش نییه،
ئه‌م ئوتومبێله خه‌ڵكی ته‌مه‌ن جیاوازی تێدایه".
شۆفێری كۆسته‌ره‌كه به كچه‌كه‌ی ده‌وت "خۆت
قه‌بر بۆ خۆت هه‌ڵده‌كه‌نی، ئه‌گه‌ر په‌شیمان نه‌بویته‌وه به‌ناوی
خۆمه‌وه با‌نگم مه‌كه، تۆ بۆچی ئه‌مه ده‌كه‌ی، ژیانی خۆت تێك
ئه‌ده‌ی‌و ماڵ‌و حاڵ له‌و خێزانه‌ش تێك ئه‌ده‌یت؟".
شۆفێره‌كه قسه‌كانی ته‌واو كرد، به‌ڵام ئه‌و
بابه‌ته بووه مایه‌ی مشت‌ومڕ له‌نێو سه‌رنشینی پاسه‌كه‌دا
له‌سه‌رچناره‌وه تاوه‌كو ناوشار.
پیاوێك كه سه‌رو ریشی سپی بوون، له‌و
باوه‌ڕه‌دابوو كه ئه‌و پیاوه هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده ده‌كات كه ژنی تر
دێنێته‌وه. ئه‌و كچه‌ش كه شوو به پیاوی ژندار ده‌كات دووجار
تاوانباره، وتیشی "هه‌مووی خه‌تای ئافره‌ته‌كه‌یه، بۆچی رازی ده‌بێت
شوو به كه‌سێك بكات كه ژنی هه‌یه، ئایا بیر له‌ژیانی ئه‌و ژنه‌ش
ناكاته‌وه كه خۆی ده‌كاته شه‌ریكه ژیانی، خه‌تای ژنه‌كه‌یه،
نه‌وه‌كو پیاوه‌كه".
ژنێك هه‌ڵیدایه "منیش له‌گه‌ڵ قسه‌ی ئه‌و
پیاوه‌م، به‌ڵام پیاویش خراپن، ئه‌وه خیانه‌ته له‌ژنه‌كه‌ی ده‌كات، پاش
سێ منداڵ ئایا ئه‌و پیاوه رێگه ده‌دات ژنه‌كه‌ی شوو بكاته‌وه به
پیاوێكی تر، به‌ڵام ئه‌و ژنه‌ی به پیاوێك رازی بێت كه ژنی تری
هه‌بووه تاوانبار تره‌و به‌خوا ئیسراحه‌ت ناكات".
شۆفێره‌كه جار جاره باسه‌كه‌ی گه‌رمتر
ده‌كرد، به‌ده‌م لێخوڕینی پاسه‌كه‌یه‌وه باسی له‌وه ده‌كرد كه ئه‌و
پیاوه باری ئابوریشی ئه‌و باشه نییه كه دوو ژن به‌خێو بكات، وتیشی
قسه‌م له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌شدا كردووه كه كاری وه‌ها نه‌كات "ئه‌و حه‌زی
له‌و كچه كردووه، كچێكی جوانتره له‌چاو ژنه‌كه‌ی خۆیدا". ژنێك
هه‌ڵیدایه "پیاو هه‌ر وان، پیاو چاو بازن، به‌رده‌وام زیاتریان ده‌وێت،
به‌ڵام كه‌س نازانێت ژیانی ئه‌و ژن‌و مێرده چۆنه، هه‌روه‌ها ره‌نگه
ئه‌و كچه‌ش قه‌یره بوبێت‌و حه‌ز بكات بچێته ژیانی هاوسه‌رگیری‌و ماڵی
خۆیه‌وه".
یه‌كێك له‌موسافیره‌كان باسی له‌وه كرد كه
كۆمه‌ڵگای كوردی زۆر شێواوه، ده‌ردی دوو ژنه‌و ته‌ڵاقدان‌و
هێنانه‌وه‌ی ژنی تازه، زۆربه‌ی چین‌و توێژه‌كانی گرتووه‌ته‌وه، ئه‌و
دیاربوو ده‌یویست له‌ڕووی ئایینه‌وه قسه‌یه‌ك بۆ سه‌رنشینانی پاسه‌كه
بكات له‌ڕوانگه‌ی ئاینی ئیسلامه‌وه "له‌ئیسلامدا رێگه دراوه به
مه‌رج‌و شه‌رتی خۆی پیاو تاوه‌كو 4 ژن حه‌ڵاڵه بیهێنێت". یه‌ك دوو گه‌نج
كه له‌به‌شی دواوه دانیشتبوون، هاواریان ده‌كرد كه‌ی ئه‌وه
عه‌داله‌ته! ئه‌و پیاوه رێگه‌یان نه‌دا قسه‌كه‌ی ته‌واو بكات، به‌ڵام
به‌رده‌وامبوو تاوه‌كو په‌یامه‌كه‌ی بگه‌یه‌نێت، "ئه‌و رێگه‌یه‌ی ئیسلام
باشتره كه رێگه‌ی پێده‌دا به ئاشكرا ژنی تر بهێنێته‌وه‌و له‌گه‌ڵ
ژنه كۆنه‌كه‌شیدا بمێنێته‌وه‌و ماڵ‌و منداڵه‌كه‌ی سه‌رگه‌ردان نه‌كات،
خۆ ئێستا خه‌ڵكی زۆر هه‌ن به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی دوورن له‌ئیسلامه‌وه،
دوای نه‌زوه‌ی خۆی ده‌كه‌وێ‌و بێئاوڕدانه‌وه له‌چاره‌نوسی ژن‌و
منداڵه‌كه‌ی جیا ده‌بێته‌وه، یه‌ك دنیا نموونه‌ش له‌به‌ر ده‌ستدایه".
موناقه‌شه‌كه به گه‌یشتنی پاسه‌كه‌و خاڵی بوونه‌وه‌ی
له‌سه‌رنشینه‌كانی، ته‌واو بوو..